پرۆژەی (شاری فێربوونە)
300 نەمام و گوڵ وەک جەژنانە دابەش دەکەن
964+
عومەر فەتاح ــ هەڵەبجە
ئەنجومەنی گوندی گامێشتەپەی نزیک سەیدسادق بۆ ئەم جەژنی رەمەزانە، جیاواز لە ناوچەکانی دیکە 300 نەمام و گوڵیان ئامادەکردووە و بەسەر دانیشتوان و میوانانەی دابەش دەکەن، کە بۆ جەژنە پیرۆزە سەردانی گوندەکەیان دەکەن.
نزار ئەسعەد ئەنجومەنی گوندەکە بە 964ـی وت، ئه‌م كاره‌یان لە چوارچێوەی پرۆژەی پێنجوێن – شاری فێربوونە و 300 نەمام و گوڵیان ئامادەکردوە و وەک جەژنانە دەیدەینە خەڵکی گوند و ئەوانەشی وەک میوان دێن.
وتیشی “ئامانجمان ئەوەیە ژینگەی گوندەکەمان و کوردستانیش زیاتر سەوزبکەین، ئەمەش کاریگەریی گەورەی هەیە و بۆ ئاییندەش پڕۆژەی گەورەتر و باشتری ژینگەییمان دەبێت”.
ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێكه پڕۆژه‌ى (شارى فێربوون) كه رێكخراوى یونسكۆى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چاودێری ده‌كات، له قه‌زاى پێنجوێن جێبه‌جێ ده‌كرێت، له ماوه‌ى رابردووش‌دا زۆر شوێن و ناوچه‌ى دیكه ده‌یانه‌وێت هه‌مان پڕۆژه له سنووره‌كه‌ى خۆیاندا جێبه‌جێ بكه‌ن، كه یه‌كێك له‌و شوێنانه سه‌یدسادقه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن