سیستان و بەلوجستان

لە هێرشێکی چەکداریدا 5 پۆلیس لە ئێران کوژران

964+

توانا نەقی

لەلایەن ژماریەک چەکدارەوە هێرشکراوەتە سەردوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە سیستان و بەلوجستانی ئێران و پێنج پۆلیس کوژراون و دانەیەکیش بریندارە.

ئاژانسی تەسنیمی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، هێرشەکە ئەم ئێوارە روویداوە و لەلایەن گروپی چەکداری (جەیش عەدل)کە هەرخۆیان بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرتووە.

لە هێرشێکی دیکەدا رۆژی 4.4.2024 کە لە شاری راسکی ئێران لە دیوی ئێرانەوە زیاتر لە 11 کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆر لەوە زیاتر برینداربوون.

ئاژانسی تەسنیم ئاماژەی بەوەکرد هێرشەکە بۆ سەر بنکەی پۆلیس و بارەگای فەیلەقێکی سوپا بووە، زیاتر لە کاتژمێرێک شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا روویداوە.

ئێران بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی خستووەتە ئەستۆی گروپی (جەیش عەدل) ئەو گروپە جوداخوازە ئێرانییەکی لە پاکستان بارەگایان هەیە و بەم دواییەش ئێران هێرشی موشەکی کردە سەریان.

لەناو خاکی ئێران هێرشێک ئەنجامدراو تائێستا شەڕ بەردەو...

لەناو خاکی ئێران هێرشێک ئەنجامدراو تائێستا شەڕ بەردەوامە