بۆ دابەشکردنی موچە

سبەینێ پشووی فەرمییە بەڵام بانکەکان کراوە دەبن

964+

توانا نەقی

سبەینێ لە هەرێمی کوردستان بە بۆنەوەی ساڵیادی ئازادکردنی عێراقەوە پشووی فەرمییە، بەڵام  دابەشکردنی موچەی موچەخۆران ناوەستێت.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی سبەی سێشەممە 9.4.2024 لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەش کردنی موچەیان لە ئەستۆیە.

دەشلێت، بڕیارەکە بۆ ئەوە دراوە تاوەکو سەرجەم موچەخۆران و فەرمانبەران موچەکانیان وەربگرن.

شوێنی دابەشکردنی موچەی بەشێک لە خانەنشینانی سلێمانی گ...

شوێنی دابەشکردنی موچەی بەشێک لە خانەنشینانی سلێمانی گۆڕدرا