دوكاندارێكی له‌نگه:
” مۆلیده‌ی سیستمی ئاگركوژێنه‌وه كار ناكات و خه‌زانه‌كه‌ش ئاوی تێدا نییه”
964+
شیراز عه‌بدوڵا
دوكاندارێكی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت، زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆش زۆرن، به‌ڵام خۆیشیان به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت له‌وه‌ی ده‌بنه هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه.
ئه‌نجام ئازاد یه‌كێكه له دوكانداره‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر و به 964ی وت، زیانه‌كانی ئه‌مڕۆ زۆرن و زیاتر له 100 دوكان سووتاون، له‌گه‌ڵ چه‌ندین مێز.
وتیشی، هۆكاره‌كانی ئاگره‌كه زۆرن، له‌وانه مۆلیده‌ی سیستمی ئاگركوژێنه‌وه كار ناكات و خه‌زانه‌كه‌ش ئاوی تێدا نییه، هه‌روه‌ها دوو ئه‌نجومه‌ن له بازاڕه‌كه هه‌یه و ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌ی بۆ خۆی پاسه‌وان داده‌نێت.
ئه‌نجام ئازاد هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “خۆشمان كه‌مته‌رخه‌مین و ناكرێت مێز و ئه‌شیاكان له ده‌ره‌وه دابنرێن و ئه‌مه‌ش هه‌مووی ئاگره”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8.4.2024، جارێكی دیكه ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵگیرسا و ژماره‌یه‌كی زۆری دوكان سووتان.
ئه‌مه دووه‌م ئاگره له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولیر ده‌كه‌وێته‌وه، لە شەوی 27.2.2024 بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورەوە لە بازاڕه‌كه لە کۆی دوو هەزار و 400 دوکان، 185 دوکان سووتان و زیانێكی زۆری گه‌یاند.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا