حاسڵاتی ئێوارە
ئێران: هێرشه‌كه‌ی دیمه‌شق به چه‌كی ئه‌مریكا كرا
964+
ژووری هەواڵ
سڵاو، حاسڵاتی رووداوه‌كانی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی غه‌زه و ده‌رودراوسێتان پێڕاده‌گه‌یه‌نم.
ده‌یڤید كامیرۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له وتارێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ نووسیویه‌تی، پاڵپشتیی ئێمه بۆ ئیسرائیل به مه‌رجی ئه‌وه‌یه ئیسرائیل له رێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ بگرێت.
ئوردن و میسر رایانگه‌یاند، راده و به‌شه هاوكارییه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی غه‌زه زیاتر ده‌كه‌ن و له رێی زه‌وی و ئاسمانه‌وه هاوكارییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.
بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، یه‌ك هه‌نگاو له سه‌ركه‌وتنی كۆتایی له غه‌زه نزیكن، دووپاتیشیكرده‌وه، شه‌ڕ له غه‌زه ناوه‌ستێت به‌بێ مه‌رجی ئازادكردنی سه‌رجه‌م دیله‌كان.
سوپای ئۆكراینا رایگه‌یاند، بارودۆخیان زۆر خراپه، به تایبه‌تی له شارۆچكه‌ی چارسیف له رۆژئاوای باخمۆت، چونكه رووسیا زۆر به قورسی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام دووپاتیشیان كرده‌وه كه به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی رووسیایان داوه‌ته‌وه.
حوسییەکانی یه‌مه‌ن ئه‌مڕۆ رایانگه‌یاند، لە ماوەی 72 کاتژمێری رابردوودا پێنج ئۆپەراسیۆنیان لە دژی ئامانجە دەریاییەکان جێبەجێ کردووه، جەختیشیان لەوە کردەوە کە تا “وەستانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل لە غەزە بەردەوام دەبن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌میر عه‌بدولله‌هیان رایگه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌یان له دیمه‌شق، به‌هۆی فڕۆكه و موشه‌كی ئه‌مریكاوه بووه.
وتیشی،ئیدانه نه‌كردنی هێرشه‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، مانای پاڵپشتیی ئه‌وانه له ئیسرائیل و فراوانكردنی هێرشه‌كان.