دوو تۆن تەحینەکەی تاسڵوجە پاشەڕۆی مشکی پێوەیە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە ناحیەی تاسڵوجەی سلێمانی کارگەیەکی دروستکردنی تەحین و راشی داخرا بەهۆی ئەوەی خراپ بەرهەمەکانی هەڵگرتووە، هەروەها پاشەڕۆی مشک و مەگەزی تیا دۆزراوەتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر ئەو کارگەیە گیراوە و داخراوە.
لەوبارەیەوە، رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە 964+ی وت، کارگەیەکی دروستکردنی راشی و تەحینیان لە ناوچەی تاسڵوجە داخستووە، بەھۆی ئەوەی شێوازی ھەڵگرتنی بەرھەمەکانی دروست نەبووە و پاشەڕۆی قرتێنەرەکانی تیا دۆزراوەتەوە.
باسی لەوەشکرد، لەسەر بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ھەستاون بە داخستنی ئەو شوێنە و بڕی دوو تۆن راشی و تەحین دەستی بەسەردا گیراوە.