پاکوخاوێنی رانەگرتووە

کارگەیەکی شیرینی لە سلێمانی داخرا

964+

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی کارگەیەکی ئامادەکردنی شیرینی لەسەر پاکرانەگرتنی شوێنی کارەکەی داخرا و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7.4.202، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە داخستنی كارگه‌ی شیرینی مه‌حمود به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن.

کارگەکە لەنێو بازاڕی فولکەی خانەقای سلێمانی کاریکردووە بەگوێرەی ئەو وێنانەی لەلایەن قایمقامیەتی سلێمانییەوە بڵاوکراوەتەوە، پابەندی هیچ یەکێک لە مەرجێکانی تەندروستی نەبووە.

قایمقامیەتی سلێمانی لە رێگەی 46 لیژنەوە چاودێریی بازاڕ و دوکان و شوێنە بازرگانییەکانی ناو سلێمانی دەکات و بۆ مانگی رەمەزانیش لیژنەی جێگیریان لەناو بازاڕدا هەیە.

قایمقامیەتی سلێمانی لە ماوەی 15 رۆژی مانگی رەمەزاندا 11 تۆن خواردەمەنی و کەلوپەلی خراپبووی لەناوبردووە، کە بەشێکیان لە لایەن کۆمپانیاکان خۆیانەوە دراون بە لیژنەکانی قایمقامیەت.

قایمقامیەتی سلێمانی 13 تۆن خواردەمەنی و کەلوپەلی خراپب...

قایمقامیەتی سلێمانی 13 تۆن خواردەمەنی و کەلوپەلی خراپبووی لەناوبردووە