قەدەغەیە
حەج و عومرەی کوردستان هۆشداری دەدات لە دوو جۆر ڤیزا
964+
ژووری هەواڵ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری دەداتە ئەو کۆمپانیایانەی کە بە ڤیزای یەک ساڵی هاوڵاتیان دەبەن بۆ حەج و دەڵێت، هەر کەس بەو جۆرەی ئەوان بانگەشەی بۆ دەکەن بچێتە حەج لە سعودیە دەستگیر دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7.4.2024، کاروان ستونی، بەڕێوەبەرای راگەیاندنی حەج و عومری کوردستان بە 964ـی راگەیاند، بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی حەجی سعودیە، بردنی هاوڵاتیان بۆ حەج بە ڤیزای ساڵی یاخود ڤیزای بازرگانی قەدەغەیە و هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر بكرێت سزای قورسی ده‌بێت.
“لێره‌وه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به‌رپرس نییه له‌م جۆره حه‌جكردنه‌وه هه‌ر كه‌سێك له سعوودیه تووشی كێشه ببێت له‌سه‌ر ڤیزه‌ی ساڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵناگرێت”، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره وا دەڵێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش له هاوڵاتیان دەکات “ئاگاداری ئه‌م كاره‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت سامانیان به فیرۆنه‌چێت و له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره حه‌جكرده دووچاری كێشه و گرفتی نه‌خوازراو نه‌بنه‌وه ژیانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه”.
لە هۆشدارییەکەدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره دەڵێت، هه‌ر كۆمپانیا و كه‌سێك ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی له‌لای ئەوان وه‌رگرتووه و بانگه‌شه‌ی حه‌جی له‌م جۆره ده‌كه‌ن ئه‌وا لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تا دەگاتە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان له بواری حه‌ج و عومره.