دەیانویست بۆ جەژن ساغى بکەنەوە
زیاتر لە تۆنێک گۆشتى قەدەغەکراو دەستی بەسەردا گیرا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمشەو لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەناو ماڵێکى گەڕەکی کانی سپیکە دەستیان گرت بەسەر بڕى یەک تۆن و 183 کیلۆگرام گۆشتى قەدەغەکراو کە بەتەما بوون بۆ جەژن ساغى بکەنەوە.
ژیار بەهادین، نوێنەرى ڤێتنەرى لە لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى سلێمانى بە 964ـى وت،”ئەوەى دەستى بەسەرداگیراوە پێکهاتووە لە 796 کیلۆ گۆشتى هیندى و قیمە کە نەشیاوە بۆ خواردن، لەگەڵ 300 کیلۆ مریشک و 87 کیلۆ جگەرى بەستوى هاوردەکراوى رێگە پێنەدراو”.
بەوتەى ژیار بەهادین، گۆشتە هیندییەکە خاوکراوەتەوە و بە مەکینە کراوە بە قیمە، دواتر جارێکى دیکە خراوەتەوە ناو بەفرگر و ئامادەکراوە بۆ فرۆشتن، جگەرەکەش لە جۆرى هاوردەکراوى رێگە پێنەدراوە.
وتیشى، مریشکە بەستووەکان چەند جارێک خاوکراونەتەوە و بەستویەتى، کە ئەمە پڕۆسەیەکى رێگە پێنەدراوە”.
رونیشى کردەوە بەخواردنى و دووبارەکردنەوەى، مەترسى توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.
ئێستا کەسەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت.
پێداچوونەوە: میدیا گۆران