بڕیار لەسەر رووخاندنیان دەدرێت

چەند باڵەخانەیەکى بازاڕە سوتاوەکەى دهۆک مەترسى رووخانیان لەسەرە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

چەند باڵەخانەیەکی سووتاوی بازاڕی چەلێ مەترسی رووخان لەسەرە، بەرگری شارستانیش دەڵێت، ناتوانین راستەوخۆ بڕیار بدەین لەسەر روخاندنیان.

درەنگانی شەوی 31 ئادارى 2024، ئاگرێکى گەورە لە بازاڕى چەلێ کەوتەوە و بەهۆیەوە زیان بە 237 دووکان گەیشت.

بێوار عەبدول عەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانى دهۆک بە 964ـى وت،”237 دوکان زیانیان بەرکەوت، لەو ژمارەیە 137 دوکان بەتەواوی سوتاون، جگە لەوە چوار باڵەخانە بەهۆى زۆرى رێژەى سوتانەکەیانەوە دیوارەکانى لێکجیابوونەتەوە و مەترسى رووخانیان لەسەرە”.

وتیشى،”لەگەڵ بەشى ئەندازیارى زانکۆى دهۆک لەسەر خەتین بۆ ئەوەى بڕیار بدەین لەسەر رووخانى ئەو باڵەخانانە، چونکە ناتوانین بەبێ لێکۆڵینەوە بڕیارى کۆتاییان لێبدەین”.

هەرچەندە تائێستا هۆکارى ئاگرەکە نادیارە، بەڵام بە وتەى بەرگرى شارستانى دهۆک، لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستنیشانکردنى هۆکارەکەى بەردەوامە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە ئاسمان و زەوییەوە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی دھۆک ...

لە ئاسمان و زەوییەوە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی دھۆک دەدرێت