وێنەی چاپی 25 هەزار دیناریی عێراقی - وێنە: 964
موچەی مانگی 12ـیە
بڕیارە سبەی وانەبێژانی هەشت پەروەردە موچە وەربگرن
964+
ژووری هەواڵ
بڕیارە سبەی شەممە مامۆستایانی وانەبێژ لە هەشت پەروەردە موچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوویان پێدەدرێت.
ئەمڕۆ هەینی 5.4.2024، عەلی رەئوف، كه وهكو نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لهههرێمی كوردستان خۆی ناساندووه، بە 964ـی راگەیاند، جگە لە وانەبێژانی ئەو پەروەردانەی هیچ شوێنێکی دیکە نەماوە و هەموو ئەوانەی دیکە موچەیان وەرگرتووە.
ئەو وانەبێژانەی کە بڕیارە سبەی موچە وەربگرن سەر بەم پەروەردانەن: پەروەردەی بەردەڕەش، پەروەردەی ئاکرێ، پەروەردەی شێخان، پەروەردەی ئامێدی، پەروەردەی سێمێل، پەروەردەی شەنگال، پەروەردەی زاخۆ و پەروەردەی تلکێف.
عەلی رەئوف راشیگەیاندووە، “لە هەوڵداین بەزووترین کات مانگی 1ی 2024 دابەشبکرێت شایستەی دارایی وانەبێژان”.
بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
بە وتەی عەلی رەئوف، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە کرێی مانگانەیان 15 ملیار دینارە.