گه‌شتیاری زۆر روویان تێده‌كات
بۆ یه‌كه‌مجار كاره‌با نیشتمانى ده‌گه‌یه‌ندرێته گوندی ئاڤوکێ و گەلی گەشتیاری
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بۆ یەکەمجار گوندی ئاڤوکێ و ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى سنووره‌كه كه ده‌كه‌ونه سنووری ناحیەی چەمانکێ کارەبای نیشتیمانی بۆ دابین ده‌كرێت، بەرێوەبەری کارەبای ئامێدیێش دەڵێت، بەم نزیکانە پرۆژەکە تەواو دەبێت.
پڕۆژه‌ى گەیاندنی کارەباكه لە لایەن کۆمپانیای (ئەدما) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕى 216 ملیۆن و 900 هەزار دیناریشی بۆ ته‌رخانكراوه.
ئارام جەلال، بەڕێوەبەری کارەبای ئامێدی بە 964ـی وت، یەکەمجارە کارەبای نیشتیمانی ده‌گه‌یه‌ندرێته گوندی ئاڤۆکێ و گەلیێ ئاڤۆک لە گوندی سیاری دابین بکرێت .
وتیشی “ئەمساڵ شوێنی گەشتیاری گەلیێ ئاڤۆک لە گوندی سیاری بەبێ کارەبا نابێت، و پرۆژەکە بە بەردەوامی کار لەسەر دەکرێت و زیاتر لە 60% تەواو بووە”.
له‌سنوورى گونده‌كانى ناحیه‌یى چه‌مانكێ چه‌ندین شوێنی گه‌شتیاری و سەیرانگای لێیه، ساڵانە گەشتیارێکی زۆر رووی تێده‌كه‌ن
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن .