ئەمڕۆ یەکەم کلاسیکۆی 2023 بەڕێوەدەچێت

964+

بەشی کوردی

کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو یەکشەممە، یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بەڕێوەدەچێت .

یارییەکە لە یاریگای شا فەهد لە ریازی پایتەختی سعودیە دەبێت.

لە مێژووی خۆیاندا، بەرشەلۆنە 13 جار نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا ریاڵ مەدرید 12 جار جامەکەی بردووەتەوە.

ساڵی 2021 رێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و هاوتاکەی لە سعودیە واژۆکرا، کە ئەویش بەڕێوەچوونی هەندێک لە یارییە گرنگەکانی یانەکانی خولی ئیسپانیە لەو وڵاتە تاوەکو 2029.

نرخی ئەو رێککەوتنە 120 ملیۆن دۆلارە کە دەبێت لایەنی سعودی بیدات بە لایەنی بەرانبەر، بەگوێرەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی.