لە کەنەدا

هونەرمەندێکى کورد کۆچى دوایى کرد

+964

پەری ساڵح

هونەرمەندی گەورەی رۆژهەڵاتی کوردستان عەلی زەندی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەیەکى کەنەدا و لە تەمەنی 58 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

درەنگانی ئەمشەو خانمە ئەکتەر دیلمان زەندی کچی عەلی زەندی، لە هەژمارەکەیەوە بە فەرمی هەواڵی کۆچی دوایی باوکی راگەیاند، ئەوەش دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە و مانەوەی بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانەیەکى شاری تۆرینتۆى کەنەدا.

عەلی زەندی لە دایکبووی شاری سنەیە لە ساڵی 1956،  یەکێک بووە لە هاوڕێکانی قۆناغی منداڵی ناسری رەزازی و زیاتر لە 20 ساڵ کاری موزیک و ئاواز و گۆرانی وتنی کردووە، لای مامۆستا حەسەنی کامگار فێری ئەلف و بێی موزیک بووە، یەکەم هونەرمەندە گۆرانی ئەرمەنی لە کاسێت تۆمار کردووە.

هونەرمەندێکی میللی گیانی لەدەست دا

هونەرمەندێکی میللی گیانی لەدەست دا