ئەمڕۆ دەتوانن لینکەکە پڕ بکەنەوە

لینکی بوون بە کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کارا کرا

964+

فەهمی نەبی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لینکی بوون بە کارمەندی کۆمسیۆنی بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کارا کرد و ماوەی 16 رۆژ کراوە دەبێت.

فەرمانبەران و دەرچوان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەتوانن لەرێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

دوێنێ جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەرێگەی 964 رێنماییەکانی بوون بە کارمەند بۆ رۆژی هەڵبژاردنی راگەیاند و دەتوانن لەم هەواڵە رێنماییەکان بخوێننەوە.

کێن ئەوانەی دەتوانن ببن بە کارمەندی کۆمسیۆن؟

کێن ئەوانەی دەتوانن ببن بە کارمەندی کۆمسیۆن؟