مۆفەق لهۆنی
“ئامادەم بە رۆڵی مولازم جاسم لە گەردەلول بەشداری بکەمەوە”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەندی شانۆ و دراما مۆفەق عارف لهۆنی ناسراو بە کەسایەتی مولازم جاسم لە درامای گەردەلول، ئامادەکاری بۆ دوو پرۆژەی گەورە دەکات کە تایبەت بە شانۆى منداڵان و دەشڵێت، ئامادەم جارێکی دیکە بەشداری گەردەلول بکەمەوە.
مۆفەق عارف لهۆنی هونەرمەند، یەكێكە لەو كەسە دیارانەی لەبوارە جیاوازەكانی هونەرى منداڵان و شانۆو دراماو تیڤی کاری کردووە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی،”لە ئێستادا هیچ کارێکی دراما و سینەمام بەدەستەوە نییە، بەڵام دوو پرۆژەی گەورەم هەیە کە تایبەت بە منداڵان و چەند دەقێکی شانۆییە ئامادەیان دەکەم”.
عارف لهۆنی لە ساڵی 1982 بەدواوە پەرەی بە کارە هونەرییەکانی داوە، منداڵان لای ئەو گرنگییەکی تایبەتی هەیە و سەرۆکی تیپی هونەری منداڵانی سلێمانییە و چەندین کاری شانۆیی و موزیکی بۆ منداڵان ئەنجامداون.
داڕشتنەوەی : پەر ی ساڵح