کەسێکى دیکە سەرپێچییەکەى ئەنجامداوە

بەبێ ئەوەى بە ئۆتۆمبێلەکەت سەرپێچیت کردبێت سزات بۆ هاتووەتەوە

964+

وریا فەتاح

لە هاتووچۆى گەرمیان زیاتر لە چوار هاوڵاتى سکاڵایان کردووە لەسەر ئەوەى بەبێ ئەوەى بە ئۆتۆمبێلەکانیان سەرپێچیان ئەنجامدابێت سزایان بۆ هاتووەتەوە، هاتووچۆى گەرمیانیش لەسەر ئەو حاڵەتانە روونکردنەوە دەدات.

سامان عەلى، وتەبێژى هاتووچۆى گەرمیان بە 964ى وت،”لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە چوار سکاڵامان هەبووە و هاتوون وتویانە بەبێ ئەوەى سەرپێچى بکەین، سزامان بۆ هاتووەتەوە”.

بە وتەى وتەبێژى هاتووچۆى گەرمیان ئەو حاڵەتە ئەوەیە، کەسێک کە ژمارەى تابلۆى ئۆتۆمبێلەکەى بۆنمونە سلێمانییە، بەڵام کەسێکى تر لە هەولێر هەمان ژمارەى  بەستووە و سەرپێچى پێدەکات، یان یەکێک لە ژمارەکانى دەسڕێتەوە یان لەزگەى لێدەدات، لەو کاتەدا سزاکە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە دەچێت کە تابلۆ راستەقینەکەى بەستووە.

داواش دەکات، هەر شۆفێرێک توشى ئەو حاڵەتە دەبێت، پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆ سکاڵا بکات، چونکە لەوێ بەدواداچوونى بۆ دەکرێت و ئۆتۆمبێل و شۆفێرى سەرپێچیکار دەدۆزرێتەوە.

ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى هۆبەیەک بۆ ئەو حاڵەتە کراوەتەوە، چونکە وەک سامان عەلى باسى دەکات، ئەو حاڵەتە زیادى کردووە، شۆفێرانیش لە رێگەى ئەو هۆبەیەوە کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت.

لە سبەینێوە کامێراکانى خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار

لە سبەینێوە کامێراکانى خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار