دیمەنێک لە ئاگرەکە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
تەقینەوە بوو
ئاگره‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ گیانی 25 كه‌سی سه‌ند
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له نوێترین ئاماری رووداوی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا، ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 25 كه‌س و برینداره‌كانیش ته‌نیا 3 مانه‌وه، كه ئه‌وانیش بارودۆخیان خراپه.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2.4.2024 به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له قاتی ژێره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا، 25 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، باڵاخانەکە 16 قات بەرزە و ئاگره‌كه له قاتی ژێره‌وه هه‌ڵگیرساوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له شاره‌وانیی ئیسته‌نبوڵ به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، ئاگره‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه له كاتی كاركردن له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی شه‌وانه له ناوچه‌ی بێشكتاش و ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه، له‌وێدا كاریان ده‌كرد.
سه‌رچاوه‌كه كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی راگه‌یاندووه، به‌ڵام هێشتا پێده‌چێت ئاماری كوژراو و برینداره‌كان زیاتر ببێت.