زۆر دەمێکە شتی وا نەبینراوە

موچە فریای بازاڕی سلێمانی کەوت

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

زۆر دەمێکە بازاڕی سلێمانی وەک ئەمڕۆ قەرەباڵغ نەبووە، زۆربەی موچەخۆران موچەیان وەرگرتووە گیرفانیان گەرمبووەتەوە، ئەمڕۆش لەبەر ئەوەی پشوو بوو زۆربەی خەڵک چووبوونە بازاڕو ئەشیای جەژنیان دەکڕی.

پەیامنێری 964 چووە ناو بازاڕی سلێمانی بینی شەقامی پیرەمێرد و مەولەوی و بەر مزگەوتی گەورەو شەقامی کاوەو ئەسحابەسپی و حەوزە وشکە و بەر بەلەدێکە جمەیان دەهات، زۆربەی خەڵکیش چەند عەلاگەیەکیان بەدەستەوە بوو، دیاربوو بازاڕییەکی باشیان کردبوو.

شەمام عەلی فەرمانبەرەو خۆی و منداڵەکەی هاتبوون بازاڕ، بە 964ی وت هاتووە جلوبەرگ بۆ منداڵەکەی بکڕێت، مامۆستا جەلال محەمەدیش هەر بۆ هەمان مەبەست هاتبوو، دەیوت تا ئەو کاتە 150 هەزار دیناری خەرجکردووە، بەڵام خۆی وتەنی ترسی هەبوو لەوەی هەموو موچەکەی خەرج بکات، نەوەک ئەمجارەش دوابکەوێ، وتی ”دەبوو ئێستا موچەی مانگی سێمان وەربگرتایە نەک دوو”.

مامۆستا رێژین مەولود مامۆستایەکی گەنجەو بۆ بازاڕی هاتبوو، دڵی بەوە خۆش بوو موچە وەزعی بازاڕی باشکردووە، بە 964ی وت ”پێشتر خەڵکت دەبینی مۆڕەی لێ ئەکردی، بەڵام ئێستا خەڵکەکە تۆزێ دەموچاوی کراوەتەوە”.

سەروو پەنجا رۆژبوو موچە نەهاتبوو، شەممە دابەشکردنی موچەی مانگی سێ دەستی پێکرد، سێ رۆژ پێش ئێستا پەیامنێری 964 چووە بازاڕی سلێمانی بینی بازاڕ تەواو چۆڵەو زۆربەی دوکاندارەکانیش بە مۆبایلەکانی دەستیانەوە خۆیان سەرقاڵکردووە.

ئەمڕۆ لە سلێمانی فەرمانبەری چەند فەرمانگە بایکۆتی دەو...

ئەمڕۆ لە سلێمانی فەرمانبەری چەند فەرمانگە بایکۆتی دەوامیان کردووە؟