تیمی بەرگریی شارستانی خەریکی دۆزینەوەی تەرمەکەن، فۆتۆ: بەرگریی شارستانیی زاخۆ
تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
منداڵێکی پێنج ساڵان لە زاخۆ خنکا
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
منداڵێکی پێنج ساڵان لە زاخۆ خنکاوە و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە حاڵەتێکی خنکان لە رووباری خابووری زاخۆ له نزیك گوندی چەمسیرمۆ ئاگادار كرانه‌وه، کە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی شاری زاخۆ، كه منداڵێكی پێنج ساڵانه و خنكاوه.
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بۆ 964 وتی: منداڵەکە تەمەن پێنج ساڵە و تیمەکانمان سەرقاڵی دوزینەوەی تەرمەکەن و هۆکاری خنکانەش نازانین.
وتیشی، تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا