ئه‌مڕۆ و سبه‌ى

ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور و پله‌كانى گه‌رماش به‌رزده‌بنەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى هه‌رێم، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە لە زۆربەى کاتەکاندا، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت.

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بە بەراوورد بە پلەکانى دوێنێ.

بۆ سبه‌ى دووشەممەش، به‌هه‌مانشێوه‌ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 27

سلێمانی : 25

دهۆک :   26

زاخۆ  : 28

هەڵەبجە : 26

کەرکوک : 27

سۆران : 25

حاجی ئۆمەران : 17

گەرمیان : 29