حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە
دوای رۆیشتنی سوپای ئیسرائیل غەزە بە کەڵکی ژیان نامێنێت
964+
ژووری هەواڵ
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: 9000 نەخۆش و بریندار لەناو غەزە هەن کە پێویستیان بەوەیە بەشێوەیەکی زۆر خێرا بۆ چارەسەر ببرێنە دەرەوە، داوا لە ئیسرائیل دەکەین ئاستەنگەکانی بەردەم دەروازەی رەفح کەم بکاتەوە.
لە سەر سنوری نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆمبێک بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هێزی ئاشتی پارێز تەقیەوەو سێ سەربازو وەرگێڕێک بریندارن، یونیفێڵ داوا دەکات دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە رایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەکەی یونیفێڵ لەلایەن ئیسرائیلەوە پێکراوە، ئیسرائیلیش خۆی لەو رووداوە بێبەری کردو دەڵێ کاری وامان نەکردووە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە نوسینگەی ناتەنیاهۆوە بیستوویەتی: زۆربەی هەرە زۆری وەزیرەکانی حکومەت رازی نەبوون بە گەڕانەوەی فەڵەستینییەکان بۆ باکوری غەزە، تا ئەو کاتەی بەتەواوی لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە دڵنیا دەبنەوە.
شارەوانی ناوچەکانی ناوەڕاستی غەزە دەڵێت: ئیسرائیل غەزەی بەشێوەیەک وێرانکردووە کە تەنانەت دوای بە جێهێشتنیشی کەڵکی ئەوەی نەبێت ژیانی تیابکرێت.
سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدا نا کە دوو فەلەستینیان کوشتووەو بە بلدۆزەر تەرمەکەیان شاردوونەتەوە، سوپاکە لە بەیاننامەیەکدا بە کەناڵی سی ئێن ئێنی وتووە گومانمان هەبووە ئەو دوو کەسە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان پێ بووبێت.