یارییەکی پێشووی کلاسیکۆی ئەڵمانیا. فۆتۆ: X
گۆڵپارێزی هەردوو تیپ یاریی ناکەن
ئه‌مڕۆ كلاسیكۆی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ركابه‌رییه‌كه‌ش سارده
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ئه‌ڵمانیا یاریی كلاسیكۆ هه‌یه، كاتێك بایرن مونشن رووبه‌ڕووی بۆروسیا دۆرتموند ده‌بێته‌وه.
یاریی نێوان بایرن و دۆرتموند به دێر كلاسیكێر ناسراوه و ئه‌مڕۆ كاتژمێر 08:30ی ئێواره له میونشن له گه‌ڕی 27ی خولی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ردوو یانه بۆ یاریی ئه‌مشه‌و له گۆڵپارێزه سه‌ره‌كییه‌كانیان بێبه‌شن، نۆیه‌ر له بایرن و گریگۆر كۆپێل له دۆرتموند، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كه به‌هێز بێت.
به‌ڕێوه‌چوونی كلاسیكۆی ئه‌ڵمانیا له كاتێكدایه، بایرن میونشن له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیه به 60 خاڵ و دۆرتموندیش له پله‌ی چواره‌مه به 50 خاڵ، جێی سه‌رنجیشه لیڤه‌ركوزن له پله‌ی یه‌كه‌مه به 70 خاڵ، ئه‌مه‌ش وایكردووه ركابه‌رییه‌كه زۆر گه‌رموگوڕ نه‌بێت سه‌باره‌ت به پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی و بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه.