دیمه‌نێكی رێگاى مامه‌جه‌لكه كه به‌ناو گونده‌كه‌یدا ده‌ڕوات. وێنه: شاره‌وانى باسرمه
رێگه (مامه‌جه‌لكه)یان بۆ دیاریكراوه
شه‌قڵاوه بڕیاریدا بارهه‌ڵگره‌كان به‌ناو شاره‌كه‌یدا هاتوچۆ نه‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شه‌قڵاوه رێكار له‌به‌رامبه‌ر بارهه‌ڵگر و تانكه‌ره‌كان گیراوه‌ته به‌ر و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه به‌ناو شارى شه‌قڵاوه هاتوچۆ بكه‌ن، ئه‌م رێكاره سنوورى ناحیه‌ى هیرانیشی گرتووه‌ته‌وه.
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به كاروان كه‌ریمخان قایمقامى قه‌زاى شه‌قڵاوه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه وه‌ڵام نه‌ده‌درایه‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان 964، ئه‌م رێكاره له به‌رده‌م تونێلی ماوه‌ران ده‌ستی پێكردووه و له‌وێ مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس و هاتوچۆ وه‌ستاون و رێگه ناده‌ن تانكه‌ر و بارهه‌ڵگره‌كان بچنه ناو شه‌قڵاوه و پێویسته به‌ناو تونێله‌كه‌دا بچنه‌وه رێگاى مامه‌جه‌لكه‌و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئیداره‌ى راپه‌ڕین و كۆیه و سلێمانى بچن.
له سنوورى ناحیه‌ى هیرانیش مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس له گردجاسوسان نزیك گوندى گه‌رۆته وه‌ستاون و بۆ ئه‌وه‌ى رێڕه‌وى هاتوچۆى بارهه‌ڵگره‌كان به‌ره‌و گوندى ئه‌سپینداره سه‌ر رێگاى مامه‌جه‌لكه بگۆڕن بۆئه‌وه‌ى به‌ناو ناحیه‌ى هیرانیشدا هاتوچۆ نه‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 رێگاى مامه‌جه‌لكه هیران به‌هۆى ئه‌وه‌ى رۆژانه بارهه‌ڵگرێكی زۆرى به‌سه‌ردا هاتوچۆ ده‌كات به‌ده‌یان چاڵ و تاسه و به‌رزى و نزمی تێدا دروستبووه و زۆرجارانیش به‌وهۆیه‌وه رووداوى هاتوچۆى تێدا رووداوه.