دوای 57 رۆژ

خشتەی موچە راگەیەنرا و بەشێک لە وەزارەتەکانی لەگەڵ نییە

964+

فەهمی نەبی

خشتەی موچە راگەیەنرا و بەپێی خشتەکە بە چوار بەشی زۆری وەزارەت و دەستەکان موچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەکە چەند وەزارەتێک لەناو لیستی موچە دانەنراون لەوانە وەزارەتی پێشمەرگە، سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجومەنی ئاسایش و زێرەڤانی و یەکەی 70 و 80، سەرۆکایەتی پەرلەمانی تێدا نییە.

ئەو لیستە بۆ موچەی مانگی شوباتە و دوای 57 رۆژ فەرمانبەران موچە وەردەگرن.

ئەگەرچی رۆژی دووشەممە پشووی فەرمییە، بەڵام لە لیستی موچە ئەو رۆژە، حەوت وەزارەت موچە وەردەگرن.

خشتەی موچە راگەیەنرا و بەشێک لە وەزارەتەکانی لەگەڵ نییە