هەفتەیەکی دیکەی پێویستە

بەشی زۆری دهۆک لە پاشماوەی لافاو پاککراوەتەوە

964+

هیڤی دێوالی- دهۆک

بەشی زۆری لەپاشماوەی لافاوی دهۆک پاک کراوەتەوە، سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆکیش دەلێت لەئێستا تەنیا هەر یەک لە شارەوانیەکانی رۆژ ئاوا و رۆژ هەڵات سێ تیمی ئەو گەڕەکانەی ماون پاکدەکەنەوە.

باران بارینی 19ی ئەم مانگە لە شاڕی دهۆک زۆربەی شەقام و گەڕەکەکانی بە بەرد و قوڕ و لیتە و زبڵ داپۆشیبوو،ئەو گەڕەکانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتبو پێک هاتبوون لە ”نزارکێ بەرۆشکێ،مالتا،شێلێ،ماسیکێ،ماسیکا گوند،زەری لاند”.

بەپێی زانیاری 964ـى، لە ماوەی نۆ رۆژدا زیاتر لە 750 کەس لە تیمەکانی شارەوانی و کۆمپانیەکانی “گروپی کاڤین وئەتروش“ و نزیکەی 300 کەسی هێزی ژینگەی پێشمەرگە و چەندین تیمی بەرگری شارستانی و تیمی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ و چەندین بەڕێوەبەرایەتی و نزیکەی 200 کەس لە شارەوانی قەزای ئامێدی و چەندین تیمی خۆبەخش و ڕێکخراوی خۆبەخش بۆ پاککردنەوەی گەڕەک و ماڵە زیان لێکەوتووەکان بەژداریان کردووە.

ئەندازیار شێرزاد تەیب،بەپرسی پاکكردنەوەی سەرۆکایەتی شاڕەوانی دهۆک بە 964ی وت، پارێزگای دهۆک زیاتر لە 95% پاککراوەتەوە و رێژەی هەرە زۆر پێشمەرگەیان هاوکاریمان کردووە.

وتیشی، لەماوەی ئەو نۆ رۆژەدا رۆژانە نزیکەی هەزار کەس لەگەڵ تیمەکانی شارەوانی بەشداریان کردووە، لە ئێستادا شەش تیمی سەرەکی شارەوانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات سەرقاڵی پاککردنەوەی ئەو گەڕەکانەن کە ماون.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێگای چەند گەڕەکی ماسیک و ماسیکی گوند و چەند خانووەک و شوێنەکانی دیکە لەئێستا تیمەکان سەرقاڵی پاکردنەوەی ئەو شوێنانەن.

“ دهۆک لە ماوەی هەفتەیەکی دیکە بە تەواوی لە پاشماوەی لافاو پاک دەکرێتەوە” شێرزاد تەیب وای وت.

964 دەزانێت، لافاوەکەی دهۆک زیانێکی زۆری بە شەقام و رێگاوبان و نزیکەی 150خانوو و 182ئۆتۆمبێل و زیاتر لە 100شوێنەکانه گەشتیارییەکان و دوکان گەیاندووە. تا ئێستاش نزیکەی هەزار کەس لەو هۆتێلانەدا دەمێننەوە کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانێکی زۆریان بە مالەکان پێگەیشتووە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

لافاوی چەند رۆژی رابردوو 35%ی زاخۆی بێ ئاو کردووە

لافاوی چەند رۆژی رابردوو 35%ی زاخۆی بێ ئاو کردووە