هەواڵە گەرمەکانی ئەمڕۆ
تەرمێکی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە و چاودێری کۆمەڵایەتیش ناو دەنووسن
964+
ژووری هەواڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو دووکەسەی لە لافاوەکەی دهۆک خنکان و دیار نەمابوون لەلایەن بەرگری شارستانییەوە دۆزرایەوە.
بە بڕیاری حکومەتی عێراق دەرگای ناونووسین بۆ وەرگرتنی موچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی کراوەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.
دوێنێ بەیانی بەرازێک چوەتە ناو قەزای چوارتا و لە ناو قەزاکەدا سوڕاوەتەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەڵێت، دەست بەجێ دورمان خستووەتەوە.