شوێنی ناشتنیان تێدا نەماوە

زیادەڕۆیی کراوەتە سەر گۆڕستانەکانی کۆیە

964+

پێشەوا محەمەد

گۆڕستانەکانی شاری کۆیە زیادەڕۆییان کراوەتەسەر و بەو هۆیەشە شوێنیان نەماوە بۆ ناشتنی تەرم تێیاندا، ئیدارەی شارەکە دەڵێت، لە ئاییندەیەکی نزیکدا چارەسەری دەکەن.

زیادەڕۆییەکان بریتین لەوەی کەسانێک کە مردوویەکیان لە گۆڕستانەکاندا ناشتووە، سیاجیان بە دەوریدا کردووە و بۆ یەک قەبر 150 مەتر سیاج کراوە.

“ئێمە لەگەڵ پۆلیسی و ئەوقاف لە هەماهەنگیداین و ئاگاشمان لەو کێشەیەیە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا چارەسەری دەکەین”، ئەوە قسەی تارق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیەیە بۆ 964.

وتیشی، “ئێمە سەرەتا لافیتەیەک بەو سیاجانەدا هەڵدەواسین کە لەناو گۆڕستانەکان بە زیادەڕۆ دروستکراون و وادەی هەفتەیەکیان دەدەینێ بۆ رووخاندن، ئەگەر نەرووخێندران ئێمە بە ئامێرەکانی خۆمان ئەو زیادەڕۆییانە لادەبەین”.

شاری کۆیە خاوەنی سێ گۆڕستانە.

قایمقامی کۆیە وتیشی، “دەبێت هاوڵاتیانیش هۆشیار بن و لەوە تێبگەن ئەو گۆڕستانانە موڵکی کەس نییە و کەسیش ناتوانێت شوێن داگیر بکات و سیاجی بکات”.

ژمارەیەک کاسبکار لە کۆیە: موچەخۆران بازاڕیان لاواز کرد...

ژمارەیەک کاسبکار لە کۆیە: موچەخۆران بازاڕیان لاواز کردووین