بارانبارین لە گۆڕێ نییە

کەش جێگرە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، کەش جێگیر دەبێت و سبەینێش هەندێک کات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرماش 2-3 پلە بەرز دەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 28.3.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 20)کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22
سلێمانی: 21
دهۆک : 21
زاخۆ : 22
هەڵەبجە : 22
کەرکوک : 24
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 25