تایبەت بە کریستیانەکانە
فێستیڤاڵی ساڵانەی ئەلقوش بەڕێوەچوو
964+
ژووری هەواڵ
بە چەند چالاکییەکى جیاواز فێستیڤاڵی ساڵانەی کریستیانەکان لە ئەلقوش بەڕێوەچوو.
کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا، ساڵانە لە فێستیڤاڵی بازاڕی کۆنی ئەلقوش چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، وەک گۆرانی وتن و ئامادەکردنی خواردنی جۆراوجۆر و نمایشکردنی جلوبەرگی جۆراوجۆر، بۆ ئەمساڵیش درێژەیان بە فێستیڤاڵەکەدا.
مێژووی ئەم نەریتەى کریستیانەکانى دەشتى نەینەوا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتەمی زایینی.
فێستیڤاڵی بازاڕە کۆنەکەی ئەلقوش، یەکێکە لە رێورەسمە باوەکانی کریستیانەکان و ساڵانە ئەنجامی دەدەن، کریستیانەکانی ئەم ناوچەیە و ناوچەکانی تری عێراق لەم رۆژەدا کۆدەبنەوە و چەندین چالاکی ئەنجامدەدەن.
داڕشتنەوە: میدیا گۆران