دەیانویست بەروارى لێبدەن
500 کیلۆ چا دەستى بەسەرداگیرا
964+
وریا فەتاح
لە قەزاى حاجیاوا 500 کیلۆ چا دەستى بەسەرداگیرا کە بەروارى لەسەر نەبوو و دەیانویست بیخەنە کارتۆنەوە.
لە چالاکییەکدا لیژنە هاوبەشەکانی هۆبەی چاودێری تەندروستی و هۆبەی ئابوری ئاسایشی حاجیاوا، لە گەڕەکى چوار چراى نوێ و لە ژێرزەمینى ماڵێک، دەستیان گرت بەسەر کۆمەڵێک چاى فەلکراودا.
وەک ئەوەى لیژنەکە بڵاوى کردووەتەوە، بڕى (چاکە)، 500 کلیۆ گرام بوو کە ئامادە کرابوو بۆ ئەوەى بخرێتە کارتۆنەوە.
دواى دەستبەسەرداگرتنى ئەو بڕە لە چا، شوێنەکە داخرا.