لە بەحرکە

دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دروست دەکرێت

964+

توانا نەقی

لە ناحیەی بەحرکەی هەولێر دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دروست دەکرێت و بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن بە رووی خوێندکاراندا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لەلایەن وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێرەوە پرۆژەی دروستکردنی ئەو دوو قوتابخانەیان بەسەرکردووەتەوە و لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانیان کۆڵیەوەتەوە.

دەشڵێت، یەکێک لە قوتابخانەکان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و ئەوەی دیکەش لەسەر ئەرکی وەبەرهێنەرێک دروست دەکرێت.

قوتابخانەکان ئێستا کاریان تیادا دەکرێت و بۆ ساڵی داهاتوو ئامادە دەبێت.

پارێزگا دەڵێت: بەهۆی فراوانبوونی ناحیەی بەحرکە و زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانی بڕیاریان داوە قوتابخانەیەکی دیکەی 18 پۆلی و باخچەیەکی منداڵان لە سنوورەکە دروست بکرێت.