لە رێگای هەولێر بۆ کەرکوک
دیواری کۆگاکان دەڕوخێنین بۆ ئەوەی بگەین بەسەرچاوەی ئاگرەکە
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
شەش کۆگای بابەتەکانی پاککەرەوە لەسەر رێگای هەولێر بۆ کەرکوک ئاگریان گرتووە و هێشتا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆئەوەی بگەن بەسەرچاوەی ئاگرەکە دیواری کارگەکان دەڕوخێنن.
کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت، هەشت تیمی ئاگر کوژێنەوە لەشوێنی ئاگرەکەن و شەش تیمی دیکە لە رێگان، ئەو کارگانەی ئاگریان گرتووە کەرەستەکانی ناویان پاککرەوە و کلینکلسی تێدایە.
ئەوەشی وت، ئاگرەکە لە پلەی چوارە و کۆنتڕۆڵکردنی زەحمەتە.