لە رۆژهەڵاتی کوردستان

کۆڵبەرێک رەقبووەتەوە و پێنجی دیکەش بریندارن

964+

توانا نەقی

لە ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک لەسەرما رەقبووتەوە و بە قسەی رێکخراوێکی مافی مرۆڤ پێنج کۆڵبەری دیکە بە تەقەی راستەخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار بەناوی سەعید سەڵۆسی بەهۆی سەرماوە رەقبووەتەوە، کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکان لاقی شکاوە و لانیکەم چوار کۆڵبەری دیکە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندارکراون.

دەشڵێت، ئەو کۆڵبەرەی رەقبووەتەوە تەمەنی 33 ساڵە و دوای دوو رۆژ گەڕان بەدوایدا توانراوە لەلایەن خۆبەخشان و خەڵکەوە تەرمەکەی لە بەرزاییەکانی قیزقاپان بدۆزرێتەوە.

ئەو کۆڵبەرانەی دیکەش کە بریندار کراون بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بە قسەی ئەو رێکخراوە خەڵکی ناوچەکانی پیرانشار، سەقز، هەنگەژاڵەی بانە، سەریاسی پاوە و سەلاسی باوجانین.

ئەوە لەکاتێکدایە ، رۆژی 25ـی ئەم مانگە واتە دوو رۆژ لەمەوبەر مێرمنداڵێکی کۆڵبەری تەمەن 15 ساڵە لە سنووری “مێشاو”ی سەقز، بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

دوو کۆڵبەر بەهۆى تەقینەوەى مینەوە بریندار بوون

دوو کۆڵبەر بەهۆى تەقینەوەى مینەوە بریندار بوون