بووبوونە مەترسی

دوو گەنج چاڵییەکانی شەقامای بەردەقارەمان – بازیانیان چاککرد

964+

پێشەوا محەمەد

دوو گەنجی دانیشتووی گۆپاڵە چاڵییەکانی شەقامی گشتیی بازیان – بەردەقارەمانیان چاک کرد، کە مەترسییان بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروستکردبوو.

ئەو دوو گەنجە ئەمڕۆ چوارشەممە بە چیمەنتۆ چاڵییەکانیان پڕکردووەتەوە و مەترسیی هاتوچۆیان لەسەر ئەو شەقامە نەهێشتووە.

نەوزاد جەلال، سەرۆکی شارەوانیی بازیان بە 964ـی راگەیاند، دەستخۆشی لەو گەنجانە دەکەن بۆ ئەو کارە، بەڵام ئەوە پڕکردنەوەی کاتییە و چارەسەری خراپی و چاڵییەکانی شەقامەکە نییە.

ئەو چاڵانەی لە شەقامەکدا بوون بە تایبەت لە شەواندا کێشەی بۆ شۆفێران دروست دەکرد و ئەگەری دروستکردنی رووداوی هاتوچۆی هەبووە.

سەرۆکی شارەوانیی بازیان وتیشی، “دەبێت ئەو شەقامە بکڕێندرێت و سەرلەنوێ قیر بکرێتەوە، بەدەرلەوە هەر چارەسەرێکی دیکەی بۆ بکرێت کاتی دەبێت و وایلێدێتەوە”.

قەزای بازیان لە پێنج شارۆچکە و 58 گوند پێکدێت و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 80 هەزار کەسە.

نەوزاد جەلال جەختی کردەوە کە پێویستیی قیرتاوکردنیان زۆرە، بەڵام رەزامەندی لەسەر هیچ پڕۆژەیەکیان نادرێت.

لە بازیان رۆژانە زیاتر لە 20 تۆن خۆڵ و خاشاک فڕێ دەدەرێت

لە بازیان رۆژانە زیاتر لە 20 تۆن خۆڵ و خاشاک فڕێ دەدەرێت