رێگەی كەلار پەروێزخان داخرا

+964
هونەر فارس- گەرمیان

سبەینێ رێگەی هاتوچۆی نێوان كەلار بۆ مەرزی پەروێزخان بۆ ماوەی یەك مانگ  دادەخرێت

سامان عەلی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بە +964ی راگەیاند: سبەینێ  رێگای سەرەکی کەلار بۆ پەروێزخان لە چوارڕیانی سەنتەری گوندی سالح ئاغا بە ئاراستەی پەروێزخان دادەخرێت.

هاتوچۆی گەرمیان، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەنەوە لە سبەینێوە رێگای سەرەکی کەلار بۆ پەروێزخان لە چوارڕیانی سەنتەری گوندی سالح ئاغا بەئاراستەی پەروێزخان تاوەکو ناوچه‌ى بان راسایی کارکردنی تێدایە و رێگاکە دادەخرێت.

شۆفێران وەک جێگرەوەیەک لە کاتی داخستنی ئەو رێگایەدا دەتوانن رێگای سەوزبڵاخ بۆ پەروێزخان بەکاربهێنن.

رێگە بەهۆی نۆژەنكردنەوە و دووساید كردنەوە دادەخرێت.