وەزیری پەروەردە بڕیارەکەی داوە

قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەیی دەرەکی 6 نمرەی بڕیار دەیانگرێتەوە

964+

توانا نەقی

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریداوە پێدانی 6 نمرەی بڕیار “قەرار” قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەی دەرەکی بگرێتەوە.

کەمێک پێش ئێستا ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە پەڕەی تایەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی دۆخی ئەو قوتابیانەی کە لەتاقیکردنەوەی تەمهیدی بەشداربوون، بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی کە ئەمانیش هاوشێوەی قوتابیانی ئاسایی نمرەی بڕیار بیانگرێتەوە.

دەشلێت، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی راسپاردووە بە پێدانی 6 نمرەی بڕیار بە قوتابیانی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی 12 ی ئامادەیی.

پەروەردە شوێنی تاقیکردنەوە بەراییەکانی 12ـی ئامادەیی ر...

پەروەردە شوێنی تاقیکردنەوە بەراییەکانی 12ـی ئامادەیی راگەیاند