کەی دابەش دەکرێت؟
ئاردە سفرەکەی رەمەزان لە سلێمانی دابەش نەکراوە
964+
پێشەوا محەمەد
ئەو ئاردە سفرەی بڕیار بوو لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزاندا دابەش بکرێت، تا ئێستا نەگەیشتووەتە سلێمانی، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی دەڵێت، بەم نزیکانە دەگات.
بە پێی بریاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بۆ مانگی رەمەزان چوار مادە بۆ بەشە خۆراکی مانگانە زیاد کراون، ئەوانیش مەعکەرۆنی، شەعرییە، نیشاستە و ئاردی سفرن.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە دابەشکردنی بەشە خۆراک بەردەوامن، بەڵام تا ئێستا ئاردی سفریان بەدەست نەگەیشتووە.
وتیشی، “هۆکارەکەی ئەوەیە تەنیا دابەشکردنەکەی نەگەیشتووەتە سەرەی پارێزگای سلێمانی، کەی سەرەمان هات و ئاردەکەمان پێگەیشت راستەوخۆ دابەشی دەکەین”.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی سێ هەزار و 246 بریکاری دابەشکردنی خۆراک بوونیان هەیە.
مادەکانی رەمەزان جگە لە مەعکەرۆنییەکە بۆ هەر کەسێک لە خێزانێکدا یەک کیلۆگرامە، مەعکەرۆنییەکەش 500 غرامە بۆ هەر کەسێک.