سێ رۆژە مەرزی باشماخ و سەیرانبەن داخراوە
+964
محەمەد عومەر-&دیلان جەزا
سێ رۆژە لە پێنجوێن خۆپیشاندانە و بەهۆیەوە هیچ جموجۆڵێكی بازرگانی لە مەرزی باشماخ ناكرێت
بەهۆی خۆپیشاندانەكانی پێنجوێنەوە، هاتووچۆی بازرگانی لەمەرزی باشماخ راگیرا و هیچ جموجۆڵێكیش لەوێ ناكرێت.
زانا رهحمان ، قایمقامی قهزای پێنجوێن بە +964ی راگەیاند ”بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە كە لە پێنجوێن دەكرێن، هیچ جموجۆڵێكی بازرگانی لە دەروازەی سنوری باشماخ نەكراوە.
خۆپیشاندەرەكان رێگەی ملەكەوەیان گرتووە، رێگەكە مەرزی باشماخ بە قەزای پێنجوێن و سلێمانی و قەزای سەید سادقەوە دەبەستێتەوە.
بەختیار عەلی، رێكخەری خۆپیشاندەرەكان بە +964ی راگەیاند:” سێ رۆژ و دوو شەوە رێگەی مەرزی باشماخ و سەیرانبەنمان داخستوە، بەهیچ شێوەیەك رێگەنادەین هاتووچۆی بازرگانی لەو دوو مەرزە بكرێت، بەڵام رێگە دەدەین هاوڵاتی هاتووچۆ بكات.
محەمەد تاهیر رەشید ، بەڕێوبەری مەرزی باشماخ بە +964ی راگەیاند” بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە زیانێكی گەورە بەر مەرزەكانی باشماخ و سەیرانبەن كەوتوە و ئەگەر رێگەكە نەكرێتەوە زیانەكان زۆر گەورە تر دەبن
.مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، یەكێكە لە دەروازە سنوورییە نێودەوڵەتییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامپی ئێران. نزیكەی شەش كیلۆمەتر لە شارۆكەی پێنجوێنەوە دوورە و هاوسنوورە لەگەڵ شارۆكەی مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان و رۆژانە كاروباری بازرگانی و گەشتیاری لێوە ئەنجام دەدرێت