سلێمانییەکان لە ئەڵمانیەوە یەخەی سوودانی دەگرن و داوای نەوت و دۆلاری لێدەکەن
964+
هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە ئەڵمانیاوە داوا لە محەمەد شیاع سوودانی دەکات نەوت و دۆلار بۆ سلێمانی بنێرێت.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و بازرگانی سلێمانی، لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتکراوە بۆ بەشداریکردن لە شاندەکەی عێراق کە ئەمڕۆ گەیشتە ئەڵمانیا.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سەردانەکە دەکاتە دەرفەت و دوو داواکاری لە محەمەد شیاع سوودانی دەکات لە بارەی نەوت و دۆلارەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە وێبسایتی ژووری بازرگانی سلێمانی راگەیاندووە: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کۆبوونەتەوەو داوایان كردووە دۆلار به نرخی 146 هه‌زارو 500 دینار بدرێت به بازرگانانی كوردستانیش كه كاڵاكان له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه هاورده ده‌كه‌ن، هاوشێوه‌ی بازرگانانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق.
شاندەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داواشیانکردووە، بڕیاری پێدانی پێنج هەزار دۆلار بەو کەسانەی گەشتی دەرەوە دەکەن به نرخی 146 هه‌زار و 500 دینار، هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
“به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقمان راگه‌یاند له‌ئێستادا به‌فرێكی زۆر له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باریوه و كه‌شوهه‌وا زۆر سارده و نرخی نه‌وت زۆر به‌رزه، بۆیه داواكارین نه‌وت هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تری عێراق بدرێت به هه‌رێمی كوردستان،” سیروان محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق ھاوڕابووە لەگەڵیان و بەڵێنی داوە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات، بۆ ئەو مەبەستەش لە نوسراوێکدا سەرجەم داواکارییەکانیان خستووەتەڕوو و رادەستیان کردووە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەڵمانیا.