دەیانویست بچنە سلێمانی

سێ مامۆستای ناڕازی لە کەلار دەستگیر کران

964+

ژووری ھەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 25.3.2024، سێ لە ئەندامانی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان، لە قەزای کەلار لەلایەن ھێزێکی ئەمنیەوە دەستگیرکران.

بڕیاربوو ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان، بڕۆنە سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە گردبوونەوەیەک.

یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازی، کە نەیویست ناوی بھێنرێت، بە 964ى وت، “بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:50 خولەک، ھەرسێ مامۆستا (ئ ع، ن ئ و، ئ ج) لە ماڵەوە، لەلایەن ھێزێکی ئاسایشەوە دەستگیر کران، تا ئێستاش ئازادنەکراون”

ئاماژەی بەوەش کرد، لەم کاتەدا ھیچ بیانوویەک نییە بۆ دەستگیرکردنی ئەو مامۆستایانەی ھاوڕێیان، جگە لەوەی بەنیازبوونە بڕۆنە سلێمانی و بەشداری گردبوونەوەیەک بکەن دژی دواکەوتنی موچەکانیان.

دوای دەستگیرکردنی ئەو سێ مامۆستایەش، ژمارەیەک مامۆستا بەڕێکەوتین بۆ سلێمانی، بەڵام لە بازگەی بەرلووت لەلایەن ھێزە” ئەمنیەکانەوە رێگەمان پێنەدرا تێپەڕبین و گەڕاینەوە ماڵەوە”، مامۆستا ناڕازیتەکە وای وت.

لە بارەی ھۆکاری دەستگیرکردنیان بە دیاریکراوی، پەیامنێری 964 چەند جارێک پەیوەندی بە سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی، وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەڵەبجە گردبوونەوە

بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەڵەبجە گردبوونەوە