بار هەڵگرێك لە دهۆك  وەرگەڕا

+964
زەید كۆچەر- دهۆك

لە سەر رێگەی زاخۆ دهۆك بارهەڵگرێك وەگەڕاو بەهۆیەوە شەش كەس برینداربوون.

بارهەڵگرەكە لە نزیك كۆمەڵگەی مەرینا لە سەر رێگەی زاخۆ -دهۆك وەرگەڕاوە. 

  بێوار عەبدلعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆك بە +964ی راگەیاند: ئەمڕۆ بارهەڵگرێک لەسەر رێگای سەرەکی دهۆک زاخۆ وەرگەڕا، بەهۆیەوە شەش كەس بە سووکی بریندار بوون و بارهەڵگرەكەش بە تەواوەتی سووتاوە.

بارهەڵگرەكە 15 تەن ئاردی سپی بارکردووە.

بەقسەی بەرگری شارستانی دهۆك، ئۆتۆمبێلێك دەستی شكاندوەتەوە بەسەر بارهەڵگرەكەدا و بەهۆیەوە بارهەڵگرەکە کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە.