شۆفێرەکەی دەستگیر کرا

پاسێک لە کەرکوک بە 40 کارتۆن دەرمانی قاچاغەوە دەستیبەسەردا گیرا

964+

ژووری هەواڵ

لەکاتی گواستنەوەی دەرمانی قاچاغ، هێزە ئەمنییەکان کەرکوک دەستیانگرت بەسەر پاسێکی نەفەر هەڵگردا و شۆفێرەکەیان دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ هەینی 22.3.2024، لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، بەشی کۆنترۆڵی بازگەکان، لەبازگەی هاوبەشی دارمان لەکەرکوک، دەستی بەسەر پاسێکی نەفەر هەڵگردا گرت کە دەرمانی نایاسایی هەڵگرتبوو.

پاسەکە 40 کارتۆن دەرمانی جۆراوجۆری نایاسایی هەڵگرتبوو، دەیویست بەشێوەیەکی نایاسایی و بەقاچاغ بیهێنێتە نێو شاری کەرکوکەوە.

لەبارەی شوێنی هاوردەکردنی دەرمانەکان، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک وتی، “خاوەنی دەرمانەکان لە لێکۆڵینەوەدایە و هێشتا ئەو زانیارییەمان بۆ ئاشکرا نەبووە”.

باندێکی سپیکردنەوەی پارە دەستگیر کران

باندێکی سپیکردنەوەی پارە دەستگیر کران