لاپەڕەی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەردەکەوێت هاککراوە.
"بەزوویی دەیگەڕێنینەوە"
پەیجی فەرمی “ئەندازەی پارکەکانی هەولێر” هاککرا
964+
فەهمی نەبی
لە دێنێوە پەیجی “بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر” هاککراوە و بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکان دەڵێت: لەماوەیەکی نزیک دەیگەڕێنینەوە.
سەروەر وەیسی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، “لەدوێنێ پێنجشەممەوە کاتژمێر 11:20 پێش نیوەڕۆ کەسێک لە ئەمریکاوە دەستیگرتوە بەسەر پەیجی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و وێنەی نەشیاوی لێ بڵاودەکاتەوە”.
ئەوەشی وت، “رێکارەکانی گەڕاندنەوەی پەیجەکەمان دەستپێکردووە، ئاسایشی هەولێر و فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن، کۆمپانیای فەیسبووک ئاگادارکراوەتەوە و بڕیارە لەماوەی 48 تا 72 کاتژمێری دیکە پەیجەکەمان بۆ بگەڕێننەوە”.
ئەگەرچی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکان دەڵێت کەسێک لە ئەمریکاوە دەستیگرتووە بەسەر پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، بەڵام لە بەشی Page transparency [تایبەتە بە زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی کە پەیجەکە بەرێوەدەبەن] وا نیشانی دەدات کە دوو کەس لە هیندستانەوە دەستیان بەسەر پەیجەکەداگرتبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر سەربە شارەوانی هەولێرە و سەرپەرشتی پارک و باخچەکانی ناو سەنتەری پارێزگای هەولێر دەکات.