رێگاکان زۆربەیان گەشتیارین

رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر پاككرانه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانەکانی هەولێر رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌ و گونده‌كانیان پاككرده‌وه‌، كه‌ به‌هۆی بارانبارینه‌وه‌ قوڕولیته‌ و پاشماوه‌ی داڕمانیان تێكه‌وتبوو.

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەو رێژە زۆرەی بارانبارین، کە لە چەند رۆژی رابردوودا سنووری پارێزگای هەولێری گرتەوە، پاککردنەوەی رێگا سەرەکییەکان و شۆلدەر و ئاوبەر و پرد و پردۆکەکان لە قورو لیتە و پاشماوە و داڕمانی خۆل لەسەر رێگاکان ئه‌نجام درا.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت رێگاكانی (شەقڵاوە – هیران، هەولێر- پیرمام، بەستۆرە – هەنارە – دەربەند، هەولێر – خەبات- سفەیە، هه‌روه‌ها  پیرمام – کۆڕێ، زیارەت – سماقولی، زینەتیر – بالیسان، ئەسپیندارە – مامەجەلکە، لۆفەکانی سەفین – گەرۆتە، حوجران – كاوانیان، تەوسکە – قەلاسنج، قیرژە – سارتکە – حاجی ئه‌حمه‌د – خۆران، شیوەماسی – رەزگە) لەلایەن تیمەکانی پاراستن و چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی هەولێر پاككرانه‌وه‌.

به‌شێكی زۆری ئه‌و رێگایانه‌ی ئاماژه‌یان پێكراوه‌، شوێنی گه‌شتیارین، یان رێگای شوێنی گه‌شتیارین، هه‌رچه‌نده‌ رۆژانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ و به‌هار به‌هۆی هاوكاتبوونی له‌گه‌ڵ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، گه‌شتیار و هاوڵاتیانی بۆ نه‌چووه‌، ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كی باش بووه‌ بۆ تیمه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر كاری پاككردنه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن.
نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ شه‌پۆڵێكی بارانبارین رووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

پارێزگای هەولێر دەڵێت

پارێزگای هەولێر دەڵێت "رێگریمان لەدروستبوونی لافاو کردووە"