سلێمانی
بەهۆی بوونی مێرمنداڵەوە هۆڵێکی بلیارد داخرا
964+
توانا نەقی
بەهۆی هەبونی مێرمنداڵ لە هۆڵێکی یاریکردندا، لیژنەی ریستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵێکی بلیارد لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد دادەخات.
ئەمشەو پێنجشەممە، قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بههۆی ههبوونی مێرمنداڵ له شوێنهكهیدا كە تەمەنی یاساییان بۆ سەردانی هۆڵی بلیارد نییە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هۆڵی بلیاردی شەوانی لاوەند دادەخات و خاوەنەكەشی روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.
دەشڵێت، بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، پێویستە خاوەن شوێنەکە رێگری لە منداڵی نەوجەوان و تهمهن خوار 18 ساڵ بکات بۆ شوێنەکەی بەپێچەوانەوە روبەڕووی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.
یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی هۆڵی بلیاردی شەوانی لاوەند، پابەندنەبونیەتی بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی، قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت.