رۆنی ماوە بەسەرچووی بەکارهێناوە

لە هەولێر خواردنگەیەک داخرا و خاوەنەکەشی دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

لەسەر ئامادەکردنی خواردن بە رۆنی ماوەبەسەرچوو، لیژنە هاوبەشەکانی چاودێری و پشکنینی قایمقامیەتی هەولێر خواردنگەیەکیان داخست.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.3.2024، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، لەنێو کۆگای ئەو خواردنگەیەی داخراوە زیاتر لە 50 کارتۆن و تەنەکە رۆنی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەردا گیراوە کە رۆنی رەقە و لەنێو تەنەکە و دەبە هەڵگیراوە.

لەدوای داخستنی خواردنگەکە و کۆگاکەی، بەشی پۆلیسی شارەوانی خاوەنەکەیان دەستگیر کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و رەوانەی دادگا کراوە بۆ گرتنە بەری رێکارە یاساییەکان بەرامبەری.

بەشێک لەو رۆنەی دەستیبەسەرداگیراوە لە جۆری “یامال الشام”ـە و لە رێکەوتی 24.1.2024ـەوە بەسەرچووە، بەشێک لە تەنەکەکانیش ژەنگیان هەڵهێناوە.

لە گەڕەکێکی هەولێر دەستبەسەر 10 تۆن هەنجیری وشکراوە داگ...

لە گەڕەکێکی هەولێر دەستبەسەر 10 تۆن هەنجیری وشکراوە داگیرا