لە رێگەی شەش لیژنەی پزیشکییەوە
پشکنین بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەکرێت کە زیانمەندی لافاوەکەی دهۆکن و لە هۆتێلن
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئەو هاوڵاتیانەی دهۆک بەهۆی لافاوەکەوە زەرەرمەندبوون و ماڵ و حاڵیان نەماوە پشکنینی تەندروستی و دەروونییان بۆ دەکرێت.
تیمی تەندروستی سەر بە تەندروستی گشتی دهۆک بەسەر هەموو هۆتیل و مۆتیلەکانی دهۆکدا دابەشکراون و پشکنین بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی بەر لافاو کەوتوون و هێنراون بۆ هۆتیلەکان دەکریت.
دکتۆر ئوسامە عەبدوڵا پزیشکی پلەبەند سەر بە تەندروستی دهۆک بۆ 964 دەڵێت، لە رێگەی شەش لیژنەوە پشکنین بۆ سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە دەکەن کە لە هۆتێلەکانن و دڵنیایان دەکەنەوە لە عاڵەتی دەروونی و تەندروستیان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی