"ماڵه دراوسێكان خه‌به‌ریان كردینه‌وه"
ماڵێكى دهۆك له خه‌ودابوون كه لافاویان بۆ هاتووه
964+
زەید کۆچەر -دهۆک
ماڵێکی حه‌وت کەسی له گه‌ڕه‌كی به‌ڕۆشكێ لە لافاوەکەی دهۆک هیچیان بۆ دەرنەچووە و دایکی مناڵەکانیش ده‌ڵێت كاتێك لافاو دروستبووه ئه‌وان له خه‌ودا بوونه.
نێرگز مستەفا، به 964ـى وت، كرێچین و به‌هۆى گرانى نرخى شوقه‌كانه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌و شوێنه.
وتیشی “ماڵه دراوسێكانمان هاتوون خه‌به‌ریان كردوینه‌ته‌وه كه لافاو هات”.
نێرگز، کارتی دەرچوونی قوتابخانەی منداڵەکانی لەبەر ئاگر و تیشکی رۆژ داناوه بۆ وشكبوونه‌وه و به گریانه‌وه ده‌ڵێت “دەڵیت زۆر زیرەک بوون و بە زەحمەت و بێ پارەیی ناردومن بۆ قوتابخانە ئیستا هیچیان نەما”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن