لە هەولێر

تۆنێلی شه‌قامی 100 مه‌تری داخراوه‌ و خۆتان تووشی قه‌ره‌باڵغیی مه‌كه‌ن

964+
شیراز عه‌بدوڵا

تۆنێلی شه‌قامی 100 مه‌تری له‌ هه‌ولێر، له‌ نزیك شه‌قامی كه‌ركوك، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو تێیدا، داخراوه‌ و تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌ هه‌ردوولای تۆنێله‌كه‌وه‌ رێگه‌یان گرتووه‌.
په‌یامنێری 964 وێنه‌كان له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ بچنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، واباشتره‌ رێگایه‌كی دیكه‌ بدۆزنه‌وه‌ و خۆیان تووشی قه‌ره‌بالغیی نه‌كه‌ن.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لافاو له‌ بازاڕی ته‌یراوه‌ هه‌ڵساوه‌ و زیانی زۆری ب...

لافاو له‌ بازاڕی ته‌یراوه‌ هه‌ڵساوه‌ و زیانی زۆری به‌ دوكانداران گه‌یاند